پڕۆگرامی شاناز
شاناز ناوی پڕۆگرامێکی هونەری گۆرانی ئامێزە کە ناوەکەی لە پێشکەشکارەکە وەرگیراوە کە ،، شاناز ، ە
ئەم شێوازی پڕؤگرام کردنە لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا باوە و زۆربەی فۆڕمەکانیش بەم جۆرەن کە میوانداری هونەرمەندانی گۆرانیبێژ دەکرێت و تێیدا چەندین گۆرانی تایبەت بە خۆیان یاخوود هی هونەرمەندە نەمرەکان و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان دەڵێنەوە بە تام و چێژێکی تر دەیخەنە بەر گوێی گوێگرانی موزیک و گۆرانی
ستۆدیۆی شاناز سەردەمییە و ستۆدیۆیەکی ناوازە و تایبەت ئامادە کراوە تاکو میوانانی پڕۆگرام زیاتر هەست بە خۆشحاڵی بکەن لە کاتی پێشکەش کردنی گۆرانیەکانیان
شاناز کاری یەکەمی هونەرمەندی گۆرانیبێژە و لەم پڕۆگرامەشدا وەک پێشکەشکار میوانداری هونەرمەندان دەکات
هەر پڕۆگرامێک ٢ میوانی گۆرانیبێژ میوانی ستۆدیۆی شاناز دەبن
لەگەڵ چەندین موزیکژەنی بە توانا کە بە شێوەیەکی ئەکادیمی کار لەسەر بەرهەمی میوانەکان دەکەن و بە کواڵیتیەکی بەهێز تۆماری دەکەن
هەر پڕۆگرامێک کاتەکەی : ١٠٠ خولەکە
ئامانجی پڕۆگرامە زیاتر نزیک کردنەوەی هونەرمەندانە لە بینەران و لە هەمان کاتیشدا نزیک کردنەوە لە خودی خۆیان لەگەڵ موزیک ژەن و پێشکەشکار و دەرکەوتنیان لە میدیادا بۆ بینەرانیان
  • پێشکەشکارشاناز زاهیر
  • بەرێوبەر پرۆداکشنزاهیر ابراهیم
  • دەرهێنەربێدار میرزا