تەلەفزيۆنى كوردماكس لە ساڵی 2012 لەلايەن گروپى ئيديكۆ وە دامەزراوە.
بەهۆى سەركەوتنەكانى كوردماكس گۆرانكارى لە كەنالە تەلەفزيۆنەكان كرا لە كوردستان دا , وە سەردەمى بيرۆكەى جياواز و پرۆگرامى جياواز لە كوردماكس دەستنيیشانكرا .
لەسەرەتادا بە وەرگێرانى زنجيرە درامايە بيانيەكان بۆ زمانى شيرينى كوردى دەستى پێكرد , پاشان بەرنامە
(پرۆگرامە ) كۆمەلاتيەكان , كەلتووريەكان , هونەرى , خواردن و مۆدە , , وە جەندين بەرنامەى ميواندارى كردن .
بێ لايەنى و ڕێزگرتن و رەچاوكردنى بەرزى رەوشتى کۆمەلگا يەكێكن لەو تايبەتمەنديانەى كە كوردماكس هەميشە رەچاوى كردووە ,
ستافێكى كارامە و تێگەيشتوو لە بەڕێوەبردنى كارەكان و گرنگى دان بە وويستى خەلكى و وە بوونى كارمەندانى چالاك لە بوارى ڕاگەياندن , وايكردووە كە كوردماكس تەنها كەنالێكى خۆش ئامێزى نەبێت , بەلكو بەهۆى گرنگى دان بە داب و نەريتەكان وايكردووە بە كەنالێكى خێزانى بناسرێت ,
ئامانجى كوردماكس ئەوەيە کە بينەرەكانى تەنها بۆ كات بەسەربردن سەيرى كەنالەكە نەكەن , بەلكو بۆ سوودە وەرگرتن و زيانيارى گەیاندن و يەكخستنى مالی كورد وە هزرێكى وا لە مێشكى بينەر بچەسپێنێت گرنگى بە لايەنە كۆمەلايەتيەكانى كورد دەدات , لە ڕوانگەى ئەمەوە بۆتە كەنالێكى خێزانى .
لەگەل ئەو رۆلە باشەى كە كوردماكس هەيەتى هەميشە بەدواى نوێگەرى گەراوە بؤ ئەوەى شوێنى وەكو ئەوەى ئێستا هەيە هەميشە بپارێزێت .
ئامانجى كوردماكس ئەوەيە , كە ژيانمان خۆشبوێت , دلخۆش بين , گۆرانكارى بكەين , وە بوێربين , پێشەنگبين ,
كوردماكس گرنگى بە هەموو تەمەنەكان دەدات , خزمەت بە مندالان و گەنج و پيرەكان دەكات
كوردماكس جگە لە بوارى خزمەتكردنى تەلەفزيۆن , كەنالی يوتوبى هەيە , وە لە سۆشيال ميديا , خاوەنى چەند پەيج و ئەكاونتە , وە لە رِێگاى ويبسايتەكان دةتوانن هەموو بينەران پەيوەندى بە كوردماكسەوە بكەن
هەروەها ئيستا كەنالی كوردماكس , وەكو گروپێكى گەورە ى ميديايى كار دەكات و چەند کەناکێکی تريش لە خۆى دەگرێت وەكو ( كوردماكس پەپوولە , كوردماكس شۆ , كوردماكس ميوزيك )
ئامانجى تۆرِى ميدياى كوردماكس گرنگی دانە , بە هەموو تەمەنە جياوازەكان و بوارە جياوازەكان هەر لەبەر ئەوەش , چەند کەنالێکی جياوازى هەيە , هەموو تاكێكى خێزان دةتوانێت ئاشناى بێت و سوودى لێ ببينێت