(6) سیاسەتی تایبەتمەندێتی
سیاسەتی تایبەتمەندێتی گروپی میدیایی کوردماکس ( تەلەفزیۆنی کوردماکس, کوردماکس شۆ, کوردماکس میوزک, کوردماکس پەپوولە )لە میانی بەکارهێنانی ماڵپەرەکەمان لە ڕێگەی ئینتەنێت( ماڵپەرەکەمان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت) ئەپلیکەیشنەکانی گروپی میدیایی کوردماکس بۆ مۆبایلە زیرەکەکان (ئەپلیکەیشنی مۆبایل) ئێمە کە دابینکەری ئەم خزمەتگوزاریانەین بەرپرسین لەسەر ئەو داتا وزانیاریانەی لە ماڵپەری www.kurdmax.tv بڵاودەکرێنەوە. پڕکردنەوەی فۆرمی ئەپلیکەیشن لە ماڵپەرەکەمان بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکێ وبەرنامە پەخشکراوەکانمان لە تیڤی شۆ . ئەو یاسا وڕێسا پەیوەندارانەی تایبەت بە پاراستنی داتا وزانیاریە کەسیەکانی CMC Iraq ی ژمارە 6698 بۆ کۆکردنەوە وگواستنەوە وبەکارهێنانی داتا وزانیاریە کەسیەکانی ( بەکاربەر/ ئەندام) بۆ ئەو کەسانەی کە بابەتمان بۆ دەنێرن یان کۆمێنت دەنووسن یاخود زانیاری و وێنە وگرتە ڤیدیۆمان بۆ دەنێرن. ئەم کارە ئەنجام دەدەین لە پێناو ڕاگەیاندنی ئەو پڕەنسیپ وڕیکارەکانەی دەیانگرینەبەر لە چوارچێوەی تایبتمەندیەکی پەسەندکراو لەسەر ئاستی ناوخۆ وجیهانی. بەکاربەر/ ئەندام ڕەزامەندە لەسەر تەواوی ئەو بڕگە وبابەت وبەندانەی لەم پەیڕەوپڕۆگرامەدا هاتوون. کۆمپانیا بۆی هەیە گۆڕانکاری وهەموارکردن لەم پەیڕەوپڕۆگرامەدا بکات بە پێی پێویست , ئەمەش لە ساتەوەختی بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەرەکەمان کاری پێدەکرێت. هەر بۆیە ڕێنمایی بەکاربەر/ئەندام دەکەین تەواوی بڕگە وبابەتەکانی ئەم پەیڕەوە بخوێنێتەوە و ئەو (گۆڕانکاری/هەموارکردن)نانەش لەبەرچاو بگرێت لەکاتی سەردانیکردنی ماڵپەرەکەمان.
1- مامەڵە کردن وبەکارهێنانی داتاو زانیاریە کەسیەکان
1.1 بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکەمان پێویست ناکات داتا وزانیاریە کەسیەکان بەکاربهێنیت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بەکاربەر/ ئەندام ئارەزوی بەشداریکردنی هەبێت وئەو فیچەر وخزمەتگوزاریانە بەکار بهێنێت کە ماڵپەرەکەمان پێشکەشی دەکات, ئەوکاتە لەوانەیە داوای ئەوەی لێبکرێت داتا وزانیاری کەسی /جوگرافی بدات.
1.2 ناو, شۆرەت (ناوی سیانی) وزانیاری دەربارەی ئیمەیل لە میانی فۆرمەکانی پەیوەندی کرد بە ماڵپەرەکەمان, هەروەها ناو وشۆرەت وشوێنی لەدایک بوون وساڵی لە دایک بوون وژمارەی پەیوەندیکردن وئەپلیکەیشنی پرۆگرامەکان بۆ کەسی داواکار لە رێگەی فۆرمی داواکردن لە پێگەی ماڵپەڕەکەمان .سەبارەت بە بیرۆکەکە, دەکرێ زانیاری لەسەر تایبەتمەندیەکانی کەسى داواکەر کۆبکرێنەوە.
1.3 ناسنامە, کارتی زانیاری وژمارەی تەلەفۆن ووێنە/میدیا وداتا وزانیاریە تایبەتمەندەکانی بەکاربەرانی ماڵپەرەکەمان وئەوانەی هەڵدەستن بە داگرتنی ئەپلیکەیشن بە شێوەی ئۆنلاین بۆ ناو ئامێرەکانیان وەک ئەوەی لە Apple Store, Google Play کاری پێدەکرێت لە پێناو زامن کردنی ئەپلیکەیشنەکانی مۆبایل کە بە شێوەیەکی کارا کار دەکەن.
1.4 ئەو داتا وزانیاریە کەسیانەی کە وەک بەشێک لە چالاکیەکان بۆ ماڵپەرەکەمان دەنێریت, پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر,وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و / خزمەتگوزاریە کەسیەکان, پەیوەندی کردن ئەگەر پێویست بێت, هەناردنی فۆرم, هەناردنی ئیمەیل یان نامەهەواڵ, کردنەوەی ئەکاونتی بە ئەندام بوون لە جیاتی بەکاربەر/ ئەندام, زامنکردنی بەردەوام بوون وباشترکردنی خزمەتگوزاریە پێشکەشکراوەکان , دوبارە گەیشتن بە زانیاریەکانی پێشو ئەگەر پێویست بوو, جێبەجێکردن وباشتر کردنی چاڵاکیەکان وەک چالاکیەکانی بەبازاڕکردن, پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەو کەسەی داتا وزانیارەیەکان کۆدەکاتەوە لە ڕێگەی بایەخدانی بەکاربەر/ئەندام, دابینکردنی ئاسانترین ڕێگا بۆ بەکاربەر/ئەندام بە مەبەستی گەیشتن بە ئەکاونتەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان, پرۆگرامە بڵاوکراوەکان وداواکاریەکانی بەشداری کردن لە پێشبڕکێکان , بەڕێوەبردن, پابەند بوون بە بەڵێنەکانمان کە هەڵقوڵاوی بڕیاروڕاسپاردە ویاساکانی CMC ـە, ئەنجامدانی ڕاپرسی ئاماری وتوێژینەوە دەربارەی بازاڕ ودامەزراندنی بنکەی داتاو زانیاریەکان.
2- گواستنەوەی داتا وزانیاریە کەسیەکان
بەگوێرەی ئەو یاساو ڕێسایانەی کە کاری پیدەکرێت وپێشتر ئاماژەیان بۆ کرا, دەکرێ داتا وزانیاریە کەسیەکانی بەکاربەر/ ئەندام بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ/یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە بەکار بهێنرێت کە پشکدارو هاوبەشن لەگەڵمان. دەکرێ داتا وزانیاریەکان بدرێن بە کۆمپانیای هاوبەش, لایەنە بازرگانیەکان , لایەنە یارمەتیدەرەکان وبەڵێندەرە لاوەکیەکان بەو پێیەی هاوبەش وپشکدارن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان, یاخود بدرێت بە لایەنی چاودێر ئەمەش گونجاوە لەگەڵ یاسا وتەشریعاتەکان. هەروەها داتا وزانیاریە کەسیەکانی بەکاربەر/ئەندام وەک گەڕان وزانیاری لەسەر ئەو رێگایانەی بەکاری دەهێنێت وپرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێتیIP یش دەگرێتەوە . لە سۆنگەی پابەندبوونمان بەئاسایش ویاسا٠ لە حالەتێک ئەگەر ئاگادارکردنەوەی یاسایی ئیداری هەبێت) ,یان زانیاری بۆ ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی تاوان, مەترسی گشتی وهتد, پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ یەکە ئیداری وفەرمیەکان هەبێت. ئەگەر کارەکە بەمشێوەیە بێت, ئەوا داتا وزانیاریەکان دەدرێن بە دامودەزگا ولایەنە پەیوەندارەکان. بەکاربەر/ئەندام پێویستە بەم بڕگانە ڕازی بێت ودان بنێت کە (ئەو) ڕەزامەندە لەسەر گواستنەوەو گەیاندنی داتا وزانیاریە کەسیەکانی بە لایەنی پەیوەندار.
3- مافی خاوەن داتا وزانیاریە کەسیەکان
3.1 لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی CMC Iraq و یاسا وڕێسا پەیوەندارەکان, بەکاربەر/ ئەندام مافی ئەوەی هەیە...
1- بزانێت ئایا داتا وزانیاریە کەسیەکانی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت یان نا
2- داوای ئەوە بکات کە بە چ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ داتا وزانیاریە کەسیەکانی کراوە
3- بزانێت بۆ چ مەبەستێک داتا وزانیاریە کەسیەکانی بەکار هاتوون وئایا تەنها بۆ ئەو مەبەستە بەکار هاتووە یان نا
4- بزانێت لایەنی سێ یەم کە داتا وزانیاریە کەسیەکانی بۆ نێردراوە لەدەرەوە یان لە ناوەوەی وڵاتە
5- ئەگەر داتا وزانیاریە کەسیەکان تەواو نەبوون بە شێوەیەکی نادروست مامەڵەی لەگەڵدا کرابوو , دەتوانێ داوای تەواوکردن وڕاستکردنەوەیان بکات ولایەنی سێ یەمیش ئاگادار بکاتەوە کە داتا وزانیاریە کەسیەکانی بۆی چووە نادروست بوو.
6- داواکردن بۆ سڕینەوە ولەناوبردنى داتا وزانیاریە کەسیەکان هەروەها شاردنەوەی ناسنامەی ئەگەر هاتوو هۆکاری بەکارهێنانی بوونی نەما, ئەگەر بە گوێرەی CMC ویاسا وڕێسا هاوشێوەکان مامەڵەی لەگەڵدا کرابوو , هەروەها لایەنی سێ یەم کە داتا وزانیاریە کەسیەکانی بۆ نێردراوە ئاگادار بکرێتەوە.
7- ڕەخنە گرتن لە سەرهەڵدانی دەرەنجام دژ بە کەسەکە لە میانی شیکارکردنی داتا وزانیاریەکان بە تایبەت کاتێک هەڵە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە سیستەم ڕودەدات
8- لە حالەتی فەوتاندن ولەناوبردنی داتا وزانیاریە کەسیەکان بە هۆکاری مامەڵەکردنی نایاسایی, کەسەکە بۆی هەیە داوای لابردنی زیانە بەرکەوتوەکان بکات.
3.2 بەکاربەر/ئەندام, ئەم مافە بە نوسراوێکی واژۆکراو لە لایەن کۆمپانیای (کۆمپانیای ئیدیکۆ) لە ٢١ ی تەمموزی 2010 واژۆ کرا لە شەقامی 21 , 51 گوندی ڤیتال –هەولێر عێراق لە ڕێگەی پۆستەیەکی تۆمارکراو, یان – ئەگەر بە شێوەیەکی تر ڕاگەیەنرا لە لایەن ئەنجومەنی پاراستنی داتا وزانیاریە کەسیەکان , دەکرێ بەم شێوەیە کاری پێبکرێت.داواکاری پێشکەشکراو لەلایەن بەکاربەر/ئەندام بۆی هەیە تەواوی ئەو مافانە پراکتیزە بکات کە لەسەرەوە ئاماژەیان بۆ کراوە, ئەگەر داواکاریەکەی ڕوون وئاشکرا وپەیوەست بێت بەو بابەتەی داوایکردبوو, پێویستە زانیاری ناساندن وناونیشان لەخۆ بگرێت, ئەو دیکۆمێنتانەش ئامادە بکات کە سەلمێنەری ناسنامەن, ئەگەر داواکاریەکە لە لایەن کەسی نمایندە بەرز بکرێتەوە, پێویستە نوسراوی ڕێگەپێدانی نوێنەرایەتی لەگەڵدا بێت.
3.3 بۆ گۆڕین وئەپدەیت کردنی داتا وزانیاریە کەسیەکان مەیلی پەیوەندی کردنی بەکاربەر/ئەندام , پێویستە کەسەکە داواکاری بنێرێت بۆ کۆمپانیا هەروەک لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کرا ئەویش لە رێگەی ئیمەیل بۆ [email protected]. داواکاری بەکاربەر/ئەندام لە نزیکترین دەرفەت هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت پێداویستیەکان جێبەجی دەکرێن.
3.4 بەرپرسیارێتی پێدانی زانیاری ڕاست و دروست لە ئەستۆی بەکاربەر/ئەندام ـە بۆ ئەوەی دڵنیا بوون هەبێت لەوەی کە ئەو داتا وزانیاریانەی بەکاربەر/ئەندام داویەتی ڕاست ودروست وتەواون. ئەگەر زانیاریەکان ڕاست نەبن ویاخود نادروست وسەرلێشێوێنەر بێت , لەو حاڵەتەدا کۆمپانیا بە هیچ شێوەیەک بەرپرس نیە , هەر بۆیە قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەو زیانەی بەر بەکاربەر/ئەندام کەوتوون دەکەوێتە ئەستۆی خۆی.
4- بەکارهێنانی هاوپێچەکانی سۆشیال میدیا
4.1 کلیلەکانی سۆشیال میدیا لە ماڵپەرەکە بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی دەرفەت بە بەکاربەر/ئەندام بدرێت بەشدار بێت , یاخود بۆ ئەوەی لاپەرە ئینتەرنێتە تایبەتیەکانی خۆی جیا بکاتەوە. ئەگەر بەکاربەر/ئەندام سەردانی پەیجێکی ماڵپەرەکەمانی کردبێت کە ئەم جۆرە (plugin)ی تێدابێت , واتا کلیلەکانی سۆشیال میدیا چاڵاک نیە. (plugin) ـەکان کاریگەر نابن ئەگەر بەکاربەر/ئەندام کلیک لەسەر یەکێک لە کلیلەکان نەکات. کاتێک بەکاربەر/ئەندام ئەم (plugin)ـانە کارا دەکات ,کۆنێکتی سۆشیال میدیا پەیوەندارەکان دەبێت, هەروەها ئەگەر بەشەکەی بەکاربەر/ئەندام کراوە بێت بۆ سایتەکانی سۆشیال میدیا, رەنگە ئەو سەردانیکردنە پەیوەست بێت بە ئەکاونتی بەکاربەر/ئەندامەکە لە سایتەکانی سۆشیال میدیاوە زانیاریەکانی کەسە بەکاربەر/ئەندامەکە لە سۆشیال میدیا بە خەزنکراوی بمێنێتەوە. پێویستە بەکاربەر/ئەندام (log out چونە دەرەوە) لە ئەکاونتەکەی ئەنجام بدات بەر لەوەی بگاتە مألپەرەکەمان لە تۆڕی ئینتەرنێت ئەمەش بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بوونی پەیوەندی لە نێوان ئەکاونتە تایبەتیەکانی خۆیان لە سۆشیال میدیا وسەردانیکردنی بۆ ماڵپەرەکەمان.
4.2 پێگەکانی سۆشیال میدیا وماڵپەرەکانی لایەنی سێ یەم لە ژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا نیە ولە خانەی سیاسەت و پەیڕەوی کۆمپانیاکەمان جێگەی بۆ نەکراوەتەوە. ئێمە بەرپرسیار نین لەو چاڵاکی و سیاسەتانەی سۆشیال میدیاو ماڵپەرەکانی تر پەیڕەوی دەکەن چونکە لە ژێر باری بەرپرسیارێتی ئێمەدا نین. لەبەر ئەم هۆیە پێویستە بڕگەو بەندەکانی تایبەت بە مەرجەکانی بەکارهێنان وسیاسەتی بەکاربەر/ئەندام بە باشی بخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی بەکاربەر/ئەندام بزانێت چۆن ئەو ماڵپەرانە داتا وزانیاری کۆدەکەنەوە وهەروەها بە چ شێوەیەک داتا وزانیاریە کەسیەکانی بەکاربەر/ئەندام بەکار دێنن,هەروەها چۆن دەکرێ ڕێگە لەمە بگیرێت وزانیاریەکان بسڕێنەوە.
5- بەکارهێنانی ( فایلی ناساندن Cookie )
5.1 ئێمە ( فایلی ناساندن Cookie ) لە ماڵپەرەکەمان بەکار دەهێنین بۆ ئاسانکردن وڕێکخستنی مألپەرەکەمان. Cookie ـەکان تێکستە فایلی بچوکن لە هارد درایڤی ئەو کۆمپیوتەرە دانراون کە بەکاربەر/ئەندام لە کاتی بەکارهێنانی براوزەرەکان بەکاری دەهێنێت. هەر جارێک بەکاربەر/ئەندام سەردانی سایتەکەمان بکات, براوزەری ئینترنێت Cookieـەکان بۆ سایتەکەمان دەنێرێت, بەمشێوەیە سایتەکەمان بەکاربەر/ئەندامەکە دەناسێتەوەو داتا وزانیاریەکانی وەک ناوی بەکاربەر وئەوانی تر وەبیر دێتەوە. ئەو Cookie ـانەی ئێمە بەکاریان دەهێنین داتا وزانیاریە کەسیەکان خەزن ناکات, واتا نەناسراویت.
5.2 بەکاربەر/ئەندام دەتوانێ براوزەری ئینتەرنێتی سەر ئامێرەکەی بە شێوەک ڕێکبخات لەکاتی هاتنی Cookie ئاگاداری بکاتەوە یاخود بە شێوەیەکی خودکاری ڕتیبکاتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا , ئەگەر Cookie ڕەتبکرێنەوە لەوانەیە ئاستەم بێت بگەیت بە هەندێک لە فیچەرەکانی ماڵپەرەکەمان. بەکاربەر/ئەندام دەتوانێ گۆڕانکاری پێویست ئەنجام بدات ئەمەش لە ڕێگەی کلیک کردن لە دوگمەی “یارمەتی - help” لە براوزەرەکە بۆ ئەوەی دەستکاری setting ـەکە بکات. هەتاوەکو بەکاربەر/ئەندام setting ی Cookie ـەکان نەگۆڕێت , بە پێی تایبەتمەندیەکانی پەیڕەو پڕۆگرام واتا ڕەزامەندە لەسەر بەکارهێنانیان.
6- نامە بازرگانیەکان
6.1 کاتێک بەکاربەر/ئەندام ڕەزامەندی دەردەبڕێت بۆ باشتر کردنی هەر جۆرێک لە پەیوەندیە ئەلیکترۆنیەکانی ریکلام کردن, ڕاگەیاندن, فرۆشتن, بەبازاڕ کردن, ڕاپرسی وبابەتی هاوشێوە بەمەبەستی باشتر کردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بە شێوەی هەمە جۆر پێشکەشی دەکرێت لە کاتی خۆ تۆمارکردن لە ماڵپەرەکەمان, ئەمە ئەو واتایە دەگەینێ کە ڕێگە دەدات بە خەزن کردن وبەکارهێنان وگواستنەوەی داتاکان بۆ کەسانی سێ یەم کە پێشتر ئاماژەی بۆ کرابوو لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.
6.2 ئەگەر بەکاربەر/ئەندام مەیلی وەرگرتنی بڵاوکراوە وڕاگەیاندن و ڕیکلام و نامە بازرگانیەکان ویاخود هەر ئاگادارکردنەوەیەکی دیکەی نامەکانی کۆمپانیای نەبێت,ئەوکاتە پێویست ناکات هیچ کام لەو ئاگادارکردنەوانە دەستنیشان بکات کاتێک سەبسکرایبی ماڵپەری کۆمپانیا دەکات.
6.3 ئەگەر بەکاربەر/ئەندام بیەوێت ناوەرۆکی وەرگرتنی ئاگادایەکان لابەرێت, دەتوانێ خانەی (preferences) بگۆڕێت دواتر ئەو ڕێنماییانە پەیڕەو بکات کە بە ئیمەیل بۆی دەنێردرێت.
7- ئاسایشی داتاو زانیاریەکان
بە مەبەستی دأنیا بوون لەوەی کە داتا وزانیاریە کەسیەکانت لای تیڤی شۆ بە شێوەیەکی ڕێکوپێک وتەندروست و یاسایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت وتەنها کەسانی ڕێگەپێدراو مافی گەیشتن بەو داتایانە هەیە, سەرجەم شێوازە تەکنیکی وڕێکارە تەکنیکیەکان بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای بەردەست بەکار دەینین , لەنێویانا سکان تێست بۆ دۆزینەوەی دزەو کەلەبەر, بەکارهێنانی ئەنتی ڤایرۆس وسیستەمی پارێزگاری تۆڕی ئینتەرنێت. ئێمە گشت ڕێکارە ئیداریەکان دەگرینە بەر, جگە لەمەش, ئەو سیستەمەی بەکاری دەینین لە بەکارهێنان وکوگاکردنی داتاو زانیاریەکان بە شێوەیەکی وەرزی نوێدەکرێتەوە/ئەپدەیت دەکرێتەوە. لەم سەروبەندەدا بە پێی سیاسەتی ئاسایش زانیاریەکان و ISO 27001 ی ستانداردی سیستەمەکانی ئیدارە وبەڕێوەبردنی زانیاریەکان مامەڵە لەگەڵ داتاکان دەکەین ولێکۆڵینەوەی بەردەوام ئەنجام دەدەین بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسیەکانی پەیوەست بەم بابەتە. وێرای ئەمەش بەڵێن دەدەین کەسان ولایەنی پەیوەندار ئاگادار بکەینەوە لەکاتی سەرهەڵدانی هەر کێشەو گرفتێک, یاخود گەیشتن بە داتا وزانیاریە کەسیەکانی لایەنی سێیەم.
8- ئەو یاسایانەی پێویستە پەیڕەو بکرێت ودادگای پەیوەندار
پشت بە یاسای عێراقی دەبەسترێت بۆ شیکارکردن وجێبەجیکردنی ئەم پەیڕەوپڕۆگرامە, ئەگەر هەر جۆرە کێشەیەک لە نێوان بەکاربەر/ئەندام وکۆمپانیا سەرهەڵبدات ئەوا دەوڵەتی عێراق ودادگای هەولێر ونوسینگەکانی جێبەجێکردن دەسەلاتی ئەوەیان هەیە چارەسەری هەر جۆرە کێشەیەک بکەن کە پەیوەستە بەم پەیڕەوپڕۆگرامە.