پڕؤگرامی 25
ناوی پڕؤگرامەکە ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکەیە بە واتای ئەوەی لە هەر بەرنامەیەک میوانێک هەیە و ٢٥ پرسیاری ئاراستە دەکرێ
شێوازی ئەم جۆرە بەرنامانە باون لە دونیادا ، وە جیاوازی ئەم بەرنامەیە لەگەڵ بەرناماەی تری هەمان شێواز ئەوەیە کە بۆ هەر پرسیارێک تایمەر هەیە بۆ وەڵام دانەوەی هەر پرسیارێک
واتە بۆ هەر پرسیارێک ئێمە ٩٠ چرکەمان داناوە کە دەبێ لەم ماوەیەدا وەڵامەکەمان دەست بکەوێت و نابێ کاتەکە تێپەڕێت
وە لە کۆی گشتی پرسیارەکانمان میوان بۆی هەیە ٣ پرسیار وەڵام نەداتوە ، بەڵام لە شوێنی ئەم ٣ پرسیارەی کە بێ وەڵامە ئێمە پرسیاری شوێنگرەوەمان بۆی داناوە
لە کۆتای پڕۆگرام و پرسیاری کۆتایدا میوان خۆی تەنیا بە هێدفۆنێک گوێ لە پرسیاری کۆتای دەگرێت ، ئەگەر وەڵامی پرسیارەکە بداتەوە ئینجا ڕێگا دەدەین کە بینەر گوێی لە پرسیارەکە بێ ئەگەر نەیەوێ وەڵام بدات دەبێ داوای گۆڕینی پرسیارەکە بکات ،،
  • پێشکەشکارهەرمان محەمەد تاهر