بوکی ئیستەنبۆل

سورەیا کچێکی میهرەبا و جوانە , لە هەمان کاتیشدا میوزیکژەنێکی ناوازەیە. دوای ئەوەی پەیمانگای میوزیک تەواو دەکات , ڕوودەکاتە جیهانی میوزیک و دەستبەکار دەبێت وەک ڕاهێنەری گۆرانی وتن , لە هەمان کاتیشدا وەک گۆرانیبێژێک بەشدار دەبێت لە گۆرانیە بازرگانیەکان. سورەیا ژیانێکی سادەو ساکار لەگەڵ پوری, کە جگە لەو هیچ خزمێکی دیکەی نی یە, بەسەر دەبات . ژیانە سادەو ساکارەکەی سورەیا گۆڕانکاریەکی بەرچاوی بەسەردا دێت کاتێک دەکەوێتە داوی خۆشەویستی فاروق بۆران . فاروق بازرگانێکی دەوڵەمەندی قۆزە و لە خێزانێکی دەوڵەمەندو ناوداری شاری بورصەیە. خانەوەدەی فاروق بە یەکێک لە ناودارترین و دەوڵەمەندترین بنەماڵەکانی تورکیایە . ئەم خانەوادەیە لەلایەن عیصام سوڵتان و فاروق و سێ برای دایکی بەڕێوە دەبردرێن . فاروق کوڕە هەر لە پێشینەکەی دایکیەتی و دایکی فاروق چەندین خەون و ئاواتی گەورەی هەیە, لەوانەش بەجێگەیاندنی پرۆسەی هاوسەرگیری بۆ فاروقی کوڕی لەگەڵ ئەو کچەی کە خۆی بۆی هەڵیدەبژێرێت. هەرچەندە فاروق ژیانێکی سەربەخۆی هەیە بەڵام ئاگاداری ئەوە نیە کە دایکی پلان و بەرنامەیەکی لەوشێوەی داڕشتوە. دوای ئەوەی خۆشەویستیەکەی بۆ سورەیا قوڵترو گەورەتر دەبێت , داوا لە سورەیا دەکات کە شووی پێبکات ئەویش ڕازی دەبێت. 
  • سیناریۆئۆ سری میدیا
  • دەرهێنەرئۆنۆر گوڤەناتام
  • بەرهەمهێنزەینپ گونای تان
  • بەرهەمهێناندەنیز ئاکجای کاتێکسز-ئارماگان گوڵسەهین