
شاناز زاھیر
ساڵی ١٩٨٨ لە باشووری کوردستان لە شاری سلێمانیی لە دایکبووە، خولیا و حەزی لە بواری ھونەری و گۆرانی وت وای لێدەکات بەھرەکەی پێشکەش بە گوێگری کورد بکات، لە ساڵی ٢٠١٠
وەکو باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا، ٢٠٢١ دیسان وەك باشترین هونەرمەندی ژن هەڵبژێردرا بەرھەمەکانی شاناز لە نێو گوێگر پێشوازی گەرمی لێکراوە بە دەیان بینەری تەنیا لە یوتیوبی ھەبووە، ویستی شاناز و لە خەمی گوێگری کورد و نەبوونی پڕۆگرامی گەورەی موزیک و گۆرانی کوردی وای لێدەکات لەگەڵ تۆڕی میدیایی کوردماکس بڕیاری ئامادەکاری بۆ پڕۆگڕامی شاناز بدەن کە لەگەڵ ئۆرکێسترایەکی گەورە موزیکی و بەشداری گۆرانیبێژانی کورد پێشکەشی گوێگر و بینەری کوردی بکەن.شاناز خاوەنی زیاتر لە ٨٠ گۆرانی و ٥ ئالبوم ٣٠ ڤیدیۆ كلیپی تایبەت بە خۆیەتی لە ماوەی ١٦ ساڵ لە كاركردن لە ژیانی هونەری