دامینی

هەندێک زانیاری دەربارەی دامینی

ڤایشالی تاکر ناسراو بە کەسایەتی "دامینی" یان دایکی ئیچا لە درامای "گرێ کوێرە" لە دایکبووی ساڵی 1973 و خەڵکی مۆمبایە و لە خێزانێکی هونەریە و باوکی شانۆکار و ئەکتەرێکی بەتوانا بووە، خاوەنی یەک برایە.
ڤایشالی سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ کاری ڕێکلام لە تەلەفیزۆنەکان و کاری راگەیاندن، بە رۆڵی پراڤینا لە درامای baa bahoo aur baby ناسرا، پاشان لە 2008 پاش ئەوەی بەشداری لە درامای گرێ کوێرە دەکات ناوبانگێکی باش بەدەستدەهێنێت.
ڤایشالی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی کچ و کوڕێکە، جگە لە زمانی دایک زمانی ئینگلیزیش دەزانێت، زیاتر حەز بە کارە هونەریە مێژووییەکان دەکات و ئاکتینی زۆر بێت و رۆڵی سەرەکی هەبێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا ڤایشالی ئاماژە دەدات بەوەی حەزی بە کاری میوزیک و گۆرانی بووە، بەڵام ڕێککەوت ڕێگاکەی گۆڕیوە و هاتووەتە ناو جیهانی دراماوە.
هاوکات دەڵێت مەرج نییە ئەو رۆڵەی دەیگێڕم بەتەواوی لە خۆمەوە نزیک بێت، گرنگە بە باشترین شێوە پێشکەشی بکەم. درامای گرێ کوێرە شەوانە لە کەناڵی کوردماکس پەخش دەکرێ.