جەبەل

ئایا دەزانیت بەناوبانگترین پێشکەشکاری عەرەبی هاوسەری جەبەلە؟

تەیم حەسەن ناسراو بە کەسایەتی "جەبەل" لە درامای "هەیبە"، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی سوریا و لە دایکبووی ساڵی 1976ە.
سەرەتای کارە هونەرییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 2000، کە توانی بە درامای " الملك فاروق" بینەرێکی زۆر بەدەستبهێنێت لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی، جگە لە چەندین درامای بەناوبانگی دیکە وەک "ژیانی نزار قەبانی"
تەیم حەسەن دوای چەندین ساڵ پەیوەندی سۆزداری ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەر دیما بەیاعە پێکدەهێنێت، بەڵام پاش دوو منداڵ لە 2012 جیادەبنەوە.
لە ساڵی 2017 تەیم ئاشقی میدیاکار و پێشکەشکاری بەناوبانگی میسری وەفا ئەلکیلانی دەبێت و بۆ دووەم جار ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەویش جارێک هاوسەرگیری کردووە و دایکی دوو منداڵە.
ژیانی هاوسەرگیری وەفا ئەلکیلانی تەیم حەسەن تا ئێستا بەردەوامە، وەک دوو هاوسەری نمونەیی ناسراون، هەرچەندە چەند جارێک دەنگۆی جیابوونەوەیان بڵاوکرایەوە، بەڵام رەتکرایەوە.