هەیبە

هەیبە نەک تەنیا لە وڵاتی عەرەبی لە جیهانیش بینەری زۆری هەیە

تۆڕی نێتفلێکس سەرجەم وەرزەکانی لە تۆڕەکەی بڵاو کردووتەوە، هەیبە ئێستا شەوانە لە کەناڵی ئاسمانی کوردماکس پەخش دەکرێت، درامای هەیبە، یەکێکە لە دراما بەناوبانگەکانی سوریا و لوبنان و لە ساڵی 2017 لە مانگی رەمەزان یەکەم وەرزی پەخشکرا و بینەرێکی زۆری بەدەستهێنا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و کوردستانیش، کە لەلایەن هوزان عەکو سیناریۆی بۆ دانراوە و سامر بەرقاوە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
بەشێوەیەکی گشتی ئەکتەرەکانی ناو دراماکە سوریی و لوبنانین و لە هەردوو وڵاتیش کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و وچیرۆکەکە پەیوەندی بە هەردوو ناوچەکەوە هەیە