مریەم

مریەمی درامای هەیبە شاجوانی لوبنانە

ڤالێری ئەبو شەقرا ناسراو بە کەسایەتی مریەم لە درامای "هەیبە"، شاجوانی ساڵی 2015ی لوبنانە.
ڤالێری ئەبو شەقرا لەدایکبووی ساڵی 1992، دەرچووی راگەیاندنە لە زانکۆی لوبنانی ئەمریکی لە بەیروت، دوای ئەوەی بەشداری کێبڕکێی شاجوانی لوبنانی کرد توانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت و بەرەوە جیهانی هونەری هەنگاو بنێت.
لە ساڵی 2019 بە فەرمی ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ بازرگانێکی لوبنانی بەناوی زیاد عەمار گۆڕیەوە.
هاوکات بۆ ماوەیەک کاری پێشکەشکاری کرد لە کەناڵی ئێم بی سی، لە بەناوبانگترین دراماکانی "عشرة عبيد زغار، الهيبة العودة، ما فيي"